داهاتی نەوت بۆ مانگی ڕابردوو ئاشكرا كرا، بەشی مووچەی تەواو دەكات



زەنگ

وه‌زاره‌تی سامانە سروشتییەكان ڕایدەگەیەنێت، مانگی ڕابردوو ڕۆژانە 587 هەزار و 646 بەرمیل نەوتی فرۆشتووە و داهاتەكەشی زیاتر ‌ 567 ملیۆن دۆلار بووە.

وەزارەتی سامانە سروشتییەكان ئاشكرای كردووە، له‌مانگی‌ رابردوودا رۆژانه‌ 587 هه‌زارو 646 به‌رمیلی‌ هه‌نارده‌ كردووه‌ به‌نرخی 35 دۆلارو 5 سه‌نت بۆ هه‌ر به‌رمیلێك.

دوای دەركردنی پارەی پترۆ دۆلاری كەركوك و كۆمپانیا نەوتییەكان، بڕی 374 ملیۆن و 574 هەزار و 766 دۆلاری ماوەتەوە.


كۆی گشتی هەناردەی نەوت لەو مانگەدا 17 ملیۆن و 629 هەزار و 368 بەرمیل بووە.

به‌راورد به‌ مانگى ڕابردوو، زياتر 40 مليۆن دۆلار داهاته‌كه‌ى كه‌متره‌.

بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک