زەنگ
بەرنامەی خۆراکی جیهانی ڕادەگەیەنێت، نزیکەی 3 ملیۆن و 600 هەزار کەس لە باشوری سودان، ڕووبەڕووی کەمییەی زۆری خۆراک دەبنەوە، ئەمەش بەرزترین ئاستە لە وەرزی دروێنەدا، و دەشڵێت ڕەنگە قەیرانەکە خراپتریش ببێت لە کاتێکدا خۆراکی دروێنەی ئەم وەرزە لە ساڵی داهاتوودا تەواو ببێت.
لە ڕاپۆرتەکەی ئەو ئاژانسەی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان کە لە ڕۆژی هەینی بڵاو کراوەتەوە ڕاگەیەندراوە ئاستی برسێتی وڵاتەکە لە پارەکەوە دوو هێند بووە.
ئەم برسێتەییە کاری کردۆتە سەر نزیکەی لە سەدا 60ی دانیشتوانی ولایەتی باهر ئەلغەزالی باکور و لە سەدا 56 ی یونتی و لە سەدا 47 ی باهر ئەلغەزالی ڕۆژئاوا.
چاوەڕوان دەکرێت ژمارەی ئەو کەسانەی کە ئەم قەیرانە کاریان تێدەکات لە نێوان مانگی 1 وە هەتا مانگی 4 ی ساڵی داهاتوو بگاتە 4 ملیۆن و 600 هەزار کەس و لە مانگی پێنجەوە زیاتریش بکات ئەگەر هاوکاری ڕژد نەکرێن.
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک