جێگری ترەمپ بۆ بارزانی: ترەمپ پشتگیری كوردستان دەكات


زەنگ

لە پەیوەندیەكی تەلەفۆنیدا، جێگری سەرۆكی تازە هەڵبژێردراوی ئەمریكا، دۆناڵد ترەمپ، بە بارزنی ڕاگەیاندووە، ترەمپ تشگیری تەواوی گەلی كوردستان دەكات.

ئێوارەی ڕۆژی هەینی 2ـی 12ـی 2016 بەڕێز مایك پێنس جێگری سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمەریكا لەڕێگەی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان كرد.

لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا جێگری سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمەریكا وێڕای ئاماژەدان بەوەی كە پێشتر سەردانی هەرێمی كوردستانی كردووە، پێزانینی بۆ خەباتی گەلی كوردستان و قوربانیدانی هێزی پێشمەرگە هەبوو و ستاییشی ڕۆڵی پێشمەرگەی كرد لە تێكشكاندنی تیرۆریستان و جەختی لەوە كردەوە كە سەرۆكی هەڵبژێردراو و خۆی و وڵاتەكەی و ئیدارەی تازەی ئەمەریكا پاڵپشتی گەلی كوردستان و پێشمەرگەن و لە پشتیوانیكردنیان بەردەوام دەبن.

لەبەرانبەردا سەرۆك بارزانی پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی سەرۆك و جێگری سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمەریكا كرد بە بۆنەی سەركەوتنیان لە هەڵبژاردنەكانی ئەمەریكا و سوپاسی هەڵوێستی سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمەریكای كرد كە لە هەڵمەتی هەڵبژاردندا پاڵپشتیی خۆیان بۆ گەلی كوردستان ڕاگەیاندووە. سەرۆك بارزانی ئەوەیشی خستەڕوو كە گەلی كوردستان تووشی زوڵم و نەهامەتیی زۆر هاتووە و هیوایشی خواست كە ئەمەریكا و ئیدارە تازەكەی پشتیوانی داوا ڕەواكانی گەلی كوردستان بن.

هەر لەم پەیوەندییەدا هەردوولا جەختیان لە فراوانتركردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و ئەمەریكا كردەوە.
بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک