زەنگ
درەنگانی ئەمشەو پێنج شەممە، نرخی نەوت لە بازاڕەكانی هەرێم بەرزبوونەوەی تۆماكرد.
ئاژانسە جیهانییەكان بڵاویان كردەوە، نزیك بە كاتژمێری 10ی ئەمشەو بە كاتی كوردستان، نرخی نەوت بەرزبوونەوەی تۆماركردووە.
ئاماژە بەوەش كراوە، نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت لە بازاڕەكانی بۆ 55 دۆلار و 3 سەنت بەرزبووەتەوە، هەروەها نەوتی خاو بۆ 42 دۆلار و 95 سەنت.
بەرزبوونەوەی نرخی نەوت كاریگەری باشی دەبێت بۆ ئەو وڵاتانەی كە بودجەی ساڵانەیان لەسەر نەوت دەخەمڵێنرێت لە ناویشیاندا، عێراق.
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک