گروپی ساختە لە سلێمانی بڵاوبووەتەوە


زەنگ

تەندروستی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، گشت نەخۆشخانەو سەنتەرو مەڵبەندو بنكە تەندروستییەكانی سنوری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئاگادار دەكەینەوە.

گروپێك بەمەبەستی پڕكردنەوەی (فۆڕمی كارتی نیشتمانی)، بەناوی بەڕێوبەرایەتی ڕەگەزنامەو باری شارستانی سلێمانی یەوە سەردانتان دەكەن.

بەڕێوبەرایەتی ڕەگەزنامەو باری شارستانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: ئەو گروپە هیچ پەیوەندییەكیان بەوانەوە نی یە، داواش دەكات كە مامەڵەیان لەگەڵ نەكرێت.

دوابەدوای نوسراوی فەرمی ژمارە 6835 لەبەرواری 15/12/2016 لەلایەن بەڕێوبەرایەتی ڕەگەزنامەو باری شارستانی سلێمانی یەوە، ئاگاداركراینەوە لە بوونی وەها گروپێك بەناوی بەڕێوبەرایەتی ناوبراوەوە، بۆیە داواتان لێ دەكەین ئاگاداربن و بەهیچ شێوەیەك ڕێگە پێدراو نین.



بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک