كارەبای سلێمانی چارەسەر دەكرێت


زەنگ

سه‌ردار قادر، له‌ برى پارێزگاری سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لە هەوڵی دۆزینەوەی چارەسەری خێران بۆ دۆخی كارەبا، دەشڵێت، پرۆژەی 20 ئەمپێری خراوەتە بواری جێبەجێ كردنەوە.

دەقی ڕوونكردنەوەكە:

ڕونكردنەوەیەك لە نوسینگەی ڕاگەیاندنی پارێزگاریی سلێمانی،سەبارەت بە چارەسەركردنی گرفتی كارەبا لە پارێزگای سلێمانی

لە ئێستادا پارێزگاری سلێمانی بە هەوڵی هەموو لایەك سەرقاڵی دۆزینەوەی خێراترین و كورترین ڕێگایە بۆ چارەسەركردنی كێشە و گرفتەكان ئەگەر بۆ ماوەیەكی كاتیش بێت تا دۆزینەوەی چارەسەری هەمیشەیی و هەوڵەكانیش بەتێگەیشتن و هاوكاری هەموو لایەك دەبێت

بۆ ئەو مەبەستە لە چارەسەركردنی كێشە و گرفتی كارەبا لە پارێزگای سلێمانی كە پێداویستی سەرەكی ڕۆژانەی هاوڵاتیانە،پێشنیاری دانانی جۆزەی (٢٠) ئەمپێری خراوەتە بەرنامەی جێ بەجێ كردن،ئەگەرچی ئەمە گرفتی كارەبا بەشێوەیەكی بنەڕەتی چارەسەر ناكات ،بەڵام وەك چارەسەری خێرا و كاتی بە ڕێگایەكی گونجاومان بینی وە جۆرێك لە دادپەروەری كۆمەڵایەتی تێدا بەدیدەهێنرێت تا ماڵی هەموان لە تاریكستانەوە ڕوناكیەكی تێدا دابگیرسێنین،بۆ ئەو مەبەستەش داوا لە هەموو لایەك دەكەین كات و دەرفەتمان بدەنێ تا ئەو كاتەی كارەكانمان تەواو دەكەین و ئەنجامی دەبینن ،پارێزگاری سلێمانی ‌ نیەتی خزمەتكردنی هاوڵاتیان و چارەسەركردنی كێشەكانیانە لە زوترین كاتدا ئەمەش بەهەوڵ و هاوكاری و تێگەیشتنی هەموو لایەك دەكرێت و دەبێت

نوسینگەی ڕاگەیاندنی پارێزگاری سلێمانی
٢٢-١٢-٢٠١٦

بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک