بەغداد سێ ملیۆن لیتر نەوت ڕەوانەی هەرێم دەكات


زەنگ

وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ئاگاداری دۆخی هەرێمی كوردستانین و بڕێك نەوت بۆ هەر سێ پارێزگا دەنێرین.

دەرباز محەمەد، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە بەرامبەر ئەو دۆخەی كە بەسەر هەرێمی كوردستان هاتووە بڕێك نەوت دەدەینە هەرێمی كوردستان.

وتیشی: "ئاگادار بارگرانی هەرێمی كوردستانین، بڕیارمانداوە بڕی 3 ملیۆن لیتر نەوت دابین بكەین بە خۆڕایی بۆ هەرێمی كوردستان و دابەش بكرێت بەسەر هەر سێ پارێزگاكەدا".

لە كۆتای مانگی 12 نزیك دەبینەوە، تا ئێستە بەشێكی زۆری ناوچەكانی هەرێم نەوتیان بەسەر دابەش نەكراوە.
بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک