زەنگ
وەزیری پەروەردەی هەرێم دەڵێت، پارەی هاندان مامۆستایان دەگرێتەوە و نادرێتە فەرمانبەرانی وەزارەتی پەروەردە.
پشتیوانی سادق، وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆنفرانسێكدا وتی "پارەی هاندانی مامۆستایان لە سەرەتای مانگی دوانزە خەرج دەكرێت".
پشتیوان سادق ئەوەشی خستەڕوو، ئەو پارەیە تەنها بۆ مامۆستایانە و فەرمانبەرانی وەزارەتی پەروەردە ناگرێتەوە.
پێدەچێت ئەو بڕیارەی وەزیری پەروەردە ناڕەزای فەرمانبەرانی لێ بكەوێتەوە و پرۆسەی بایكۆت لە سنوری سلێمانی زیاتر بخایەنێت.
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک