کام خواردنانە نابێت گەرم بکرێنەوە


زەنگ- تەندروستی سلێمانی

ڕۆژانە لە کاتی دروست کردنی خواردندا بیر لەوە ناکەینەوە کە بە پێی پێویست خواردن ئامادە بکەین، بەڵکو زۆربەی کات خواردنی زیاد ئەمێنێتەوە 
و لە ژەمی داهاتوو گەرم دەکرێتەوە و دیسان بەکاردەهێنرێتەوە بۆ خواردن
هەندێک جار خواردنەکە بە گەرم کردنەوە تامێکی خۆشتری دەبێت بەڵام لە 
ڕاستیدا زۆر خواردن هەن کە بە گەرم کردنەوە زیانیان دەبێت بۆ تەندروستی
ٍ
یەکێک لەو خواردنانە مریشکە: مریشک پڕپڕە لە پرۆتین ، بەڵام گەرم 
کردنەوەی ئەتوانێت کێشە بۆ هەرس کردن دروست بکات،
بۆیە ئەگەر ویستت دووبارە بەکاری بهێنیتەوە ئەوا بەشێوەی سارد بەکاری بهێنە واتا لە ناو زەڵاتە یا وەکو ساندویچی سارد بەکاری بهێنیت
سپێناغ: ئاسن و نیترات لە سپێناغدا هەیە بەڵام بە گەرم کردنەوەی نیترات بە تیتریت دەگۆڕێـت کە بۆ شێرپەنجە خراپە
هێلکە: لێکۆڵینەوەکان پێان وایە گەرم کردنەوەی هێلکە ئەبێتە هۆی نارەحەتی گەدە جگە لەوەی دووبارە ئەو ژەهراوی دەکاتەوە 
قارچک: باشترین کار ئەوەیە قارچک گەرم نەکرێتەوە
برنج: برنج گەرم کردنەوە لە ناو ئێمەدا کارێکی باوە و برنج بەکتریا وەر ئەگرێت 
پەتاتە : پەتاتە بە گەرم کردنەوە ژەهراوی دەبێت ، کەواتە گەرمی مەکەرەوە
بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک