زەنگ
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی چەند پرۆژەیەك دەخاتە بواری جێبەجێ كردن لە ڕووی خزمەتگوزاری.
عادل عوسمان، بەڕێوبەری بەشی پلاندانان لە بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ڕاگەیاند، ئامانج لەو كۆبونەوەیە جێبەجێكردنی پرۆژەی كۆنتڕۆڵكردنی پیس بوونە لەناو نەخۆشخانە و ناوەندە تەندروستییەكاندا، هەروەها پرۆژەی ریسایكلین بۆ دوبارە بەكارهێنانەوەی كەرەستە و پاشماوە پزیشكیەكان لەگەڵ ئەو سەرچاوە ئاوی یە قورسانەی بۆ سەوزە و میوە لەشاری سلێمانی پشتی پێ دەبەسترێت.
وتیشی "ژمارەیەك پڕۆژە دەدرێت بەلایەنێكی خۆبەخش بۆ بەڕێوەبردن و جێبەجێكردنیان و بودجەی پرۆژەكانیش خۆیان دابینی دەكەن، لەوانەش ( پڕۆژەی ڕیسایكلین، پرۆژەی گشتی پاشماوە و ئاوەڕۆی شاری سلێمانی، سوود وەرگرتن لە بەكارهێنانی وزەی خۆرو با)".
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک