زەنگ
دووتۆمەتباری بەڕەگەز ئێرانی دەستگیرکران لە ناوبازاڕی شاری سلێمانی و لەلایەن هێزەکانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دوو هاوڵاتی ئێرانی دەستگیرکران بە (64) سپارچەکی تەزویرەوە.
پۆلیسی سلێمانی بڵاویكردەوە، تۆمەتبارەکان بەناوەکانی (ئ،س)و (ز،ع)و هاوڵاتی ئێرانین و لە شەقامی کاک ئەحمەدی شێخ دەستگیرکراون، لە ئێستادا ڕادەستی بنکەی پۆلیسی سەرا کراون بە مەبەستی لێکۆڵینەوە
لە گەڵیاندا.
ئەوەش خراوەتەڕوو، ئەو دوو تۆمەتبارە شەست و چوار سپارچەکی پەنجا هەزار تمەنی ئێرانیان پێبووە کە سەرجەمیان تەزویربوون.
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک