مامۆستایان چی دەڵێن لەسەر فۆڕمەكە


زەنگ

ئەمڕۆ چوار شەممە، خۆپیشاندانی فراوانی مامۆستایان لە سنوری پارێزگای سلێمانی بەڕێوەچوو.

مامۆستایانی ناڕازی شاری سلێمانی لە تەواوی ناوچەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی چونە بەردەوام بەڕێوەبەرایەتی ناوچەكان و خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.

مامۆستایانی ناڕازی بەردەوام دەبن لە خۆپیشاندان تا ئەو كاتەی حكومەت مووچەكانیان چاك دەكات، دەشڵێن هیچ كات فۆڕمێك نابێتە هۆی ئەوەی كە ئەوان بترسن و بگەڕێنەوە بۆ هۆڵەكانی خوێندن و بایكۆت بشكێنن.

زیاتر لە 80 ڕۆژە خۆپیشاندان لە سنوری پارێزگای سلێمانی دەستی پێكردووە و مامۆستایانیش بەردەوام دەبن لە بایكۆت.
بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک