زەنگ
بەپێی پێشبینییە كەشناسییەكانمان و بەهۆی كارتێكردنی هەردوو نزمە پاڵەپەستۆی (دەریای ناوەڕاست) و (دەریای سوور)، رۆژی شەممەی داهاتوو، 2016.12.24، شەپۆلێكی باران و بەفر بارین و كەشێكی ناسەقامگیر (هەرێمی كوردستان) دەگرێتەوە.
كهشناسی ههرێم بلاویكردەوە، باران بارین لە زۆربەی ناوچەكان دەبارێت و هەروەها لە ناوچە شاخاوییەكانیشدا بەفر دەبارێت و پێشبینیش دەكرێت زۆرترین رێژەی باران و بەفر بارینی ئەمجارە لە پارێزگای (هەولێر) و ناوچە شاخاوییەكانی بێت، بۆیە پلەكانی گەرما هەر بە نزمیی دەمێننەوەو لەكاتی قەڵبوونەوەی ئەم شەپۆلەشدا، ئەگەری بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو هەیە لەسەر ناوچەكاندا.
ئەگەر گۆڕانكاریی لەو شەپۆلەدا روونەدات، ئەوا پێشبینی دەكرێت تا رۆژی سێشەممەی داهاتوو 2016.12.27 بەردەوام بێت.
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک