زه‌نگ
دواى ئه‌وه‌ى شاندى پارتى ديموكراتى كوردستان له‌گه‌ڵ يه‌كێتى نيشتمانى له مه‌كته‌بى سياسى شارى سلێمانى كۆبووه‌وه، به‌مه‌به‌ستى كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ گۆڕان شانده‌كه گه‌شته ماڵى نه‌وشيروان مسته‌فا.
سه‌ردانه‌كه‌ى وه‌فدى پارتى له كاتێكدايه، ڕێكخه‌رى گشتى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان چه‌ند مانگێكه له ده‌ره‌وه‌ى وڵاته.
پارتى ديموكراتى كوردستان له سه‌ردانى بۆ لاى لايه‌نه‌كان و گفتوگۆ له باره‌ى چاره‌سه‌رى دۆخى هه‌رێمى كوردستان، دواى گۆڕان سه‌ردانى بزووتنه‌وه‌ى ئيسلامى ده‌كات و له‌گه‌ڵ ئه‌وانيش كۆده‌بێته‌وه.
پێده‌چێت ديارى كردنى ماڵى نه‌وشيروان مسته‌فا بۆ كۆبوونه‌وه‌كه‌ى پارتى و چونى وه‌فده‌كه‌ى پارتى بۆ ئه‌وێ، به‌مه‌به‌ست بوبێت و قسه‌يه‌كى سياسى له پشته‌وه‌بێت ئه‌ويش ئه‌وه‌يه كه پێشتر پارتى به نيازى دادگاى كردنى نه‌وشيروان مسته‌فا بوو، به‌ڵام به ديارى كردنى ماڵى نه‌وشيروان ئه‌وه بدات به ده‌سته‌وه كه پارتى هاته‌وه ماڵى نه‌وشيروان مسته‌فا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان.

کۆمینتی مالپه‌ر
کۆمێنتی فه‌یسبووک