زەنگ
بەهۆی بارینی باران و بەفر لە ناوچە جیاوازییەكان، پۆلیسی دارستانی سلێمانی دانەوێڵە بۆ باڵندەكان بڵاودەكاتەوە.
هێمن كەمەرخان، بەڕێوەبەری راگەیاندن لەبەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان وژینگەی سلێمانی له لێدوانێكى نوسراودا كه وێنهيهكى به زهنگ دراوه ڕایگەیاند، بەهۆی بارینی باران و بەفر، باڵندە و ئاژەڵە كێویەكان بە زەحمەت خۆاك و دانەوێڵەیان دەست دەكەوێت ئەوەش مەترسی دروست دەكات لەسەریان.
ئەوەشی خستەڕوو، مەفرەزەكان دەستیان كردووە بە بڵاوكردنەوەی دانەوێڵە و خۆراك لە چیاو دۆڵ و پێدەشتەكان تا بە ئاسانی خۆراكیان دەست بكەوێت.
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک