زەنگ
تا ئێستا كۆبوونەوەی مامۆستایانی ناڕازی شاری سلێمانی بۆ بڕیاردان لەسەر بەردەوامی بایكۆت بەردەوامە.
هەورامان نیعمەت، چالاكی دیاری خۆپیشاندانەكان ڕایگەیاند، تا ئێستا بایكۆتی هۆڵەكانی خوێندن بەردەوامە و هیچ بڕیارێك لەسەر شكاندنی بایكۆت نەدراوە.
وتیشی: "مامۆستایان بەردەوامن لە كۆبوونەوەكە و دواتر بە دەنگدان بڕیار لەسەر بایكۆت دەدرێت".
ئەوەشی خستەڕوو، تا ئێستا لەسەر هەمان بڕیاری پێشوو كە بایكۆتی خوێندنە، بەردەوامین.
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک