زەنگ- تەندروستی سلێمانی
بۆتۆكس بریتیە لە ڕێژەیەكی كەمی ژەهری بەكتریا كە بەشێكی كەمی ماسولكە تووشی شەلەل دەكات ، تاوەكو بتوانێت بە شێوەیەكی ساف پێست نیشان بدات.
شاخەوان سائیب بەگ، پسپۆری نەخۆشیەكانی پێست و جوانكاری لەوبارەوە دەڵێت :" دەرزیی بۆتۆكس ، یەكێكە لەو چارەسەرانەی بۆ چرچ بوون و پیربونی پێست بەكاردەهێنرێت ، ئەویش بە سست كردنی ماسولكە و ساف بوونی ڕووی پێست كە وادەكات چرچی كەم بێتەوە یاخود هەر نەیهێڵێت ".
هەروەها ئەو پزیشكە پسپۆڕەی پێست و جوانكاری لەبارەی سوودە گرنگەكانی بۆتۆكسەوە بۆ سایتی تەندروستی ئاماژەی بەوەدا : سوودەكانی بریتیە لە لابردنی چاڵ و چرچ و لۆچی و شلبوونەوەی پێستی دەموچاو و جوانتر دەر خستنی پێست و ڕوخسار .
لەبارەی زیانەكانیشیەوە ئەوەشی خستەڕوو : زۆرجار نەخۆش هەستیاری هەیە بەرامبەر بۆتۆكس و كێشەی بۆ دروست دەكات ، یاخوود ئەگەر بێت و بە نەزانانە بەكاربهێنرێت ئەوا پێستەكە خراپ دەكات .
ئەگەر هاتوو بە ڕێژەیەكی زۆر بەكاربهێنرێت ئەوا بەشێكی زۆر لەو ماسولكانە تووشی شەلەل دەبێت و وادەكات لایەكی دەموچاو بەشێوەیەكی ناڕێك یاخود بەلاری دەربكەوێت .
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک