ئاسایشی سلێمانی ده‌ستى گرت به‌سه‌ر سێ ئاسەواری گران بەها


زەنگ

ئاسایشی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، هێزەكانیان لە ناو قەزای دووكان سێ كەسیان دەستگیركردووە كە بەنیازبوون چەند ئاساوارێكی كۆنی سەردەمی بابلیەكان ببەنە دەرەوەی هەرێم و بیفرۆشنەوە بە نرخێكی زۆر.

لە ڕاگەیەندراوێكی ئاسایشی سلێمانی كە وێنەیەكی بە زەنگ- دراوە هاتووە، ئەو ئاسەوارانە هی سەردەمی بابلیەكان بوون ئەو سێ كەسە بەنیاز بوون بیبەنە دەرەوەی هەرێم بیفرۆشنەوە بە 400 هەزار دۆلاری ئەمریكی كە دەكاتە 40 دەفتەر دۆلار.

دەقی ڕاگەیەندراوەكەی ئاسایشی سلێمانی:

بۆ /  بەڕێز – كەناڵەكانی ڕاگەیاندن
بابەت / دەست بەسەراگرتنی چەند پارچە شوێنەوارێكی بەنرخ و مێژوویی

لەدرێژەی كارو چالاكییەكانی بەڕێوەبەرایەتی  ئاسایشی سلێمانی بەمەبەستی نەهێشتن و بنبڕكردنی هەر جۆرە مامەڵە پێكردنێكی نایاسایی و بردنەدەرەوەی هەموو پارچە شوێنەوارێكی مێژووی و كەلەپوری و هونەری  گرنگ كە سەرجەم موڵكی مرۆڤایەتییە ، هێزەكانی سەربە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی و دوای   وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەری لێكۆڵینەوە بەپێی ماددەی (61 ئاسار) ، توانیان لە ڕۆژی ( 24 / 12/ 2016 ) لەناوشارۆچكەی دووكان سێ كەس دەستگیربكەن كە یەكێكیان بەڕەگەز عەرەبە و خەڵكی شاری بعقوبەی خواروی عێراقە  و دووكەسەكەی تریان كوردن  و خەڵكی شارۆچكەی دووكانن ,  لەكاتی  دەستگیركردنیدا توانرا دەستبگیرێت  بەسەر بڕی ( چەند پارچە شوێنەوارێكی مێژووی گرانبەهادا ) كە بریتی بوون لە(  3 ) سێ پەیكەری سەردەمی بابلی كە بەنیازبوون بەنرخە ( 400000 ) چوارسەد هەزار دۆلاری ئەمریكی  بییان فرۆشن لەگەڵا ( دوو موروی كریستاڵی گرانبەها و یەك سەد ڕۆبڵی دروای ڕووسی كە مێژووەكەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1910 كە ئەم دووموروو و كریستاڵەو دراوە ڕوسیەكەش بەنیازبوون بەنرخێكی گران بفرۆشن   , بەپێی ووتەی تۆمەتباران لە خواری عێراقەوە هێنرابوون بۆ شارۆچكەی دووكان و بەنیاز بوون لە وێ‌ بیانفرۆشن  ,  تۆمەتباران دانیان ناوە بەتاوانەكەیاندا و  زیندانی كران و  بە بڕیاری بەڕێز دادوەر  لێكۆڵینەوە لەكەیسەكە بەردەوامە .
لەگەڵا ڕیزدا .

بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک