هاتوچۆی سلێمانی ئاگاداریەكی گرنگ بڵاودەكاتەوە


زەنگ

بەهۆی كۆتایی ساڵ و كۆتایی هێنان بە حسابات، هاتوچۆی سلێمانی لە ڕۆژانی چوار شەممە و پێنج شەممەی ئەم هەفتەیە مامەڵەی هاوڵاتیان وەرناگرێت.

لە ئاگاداری نامەیەكدا هاتوچۆی سلێمانی دەڵێت، بەبۆنەی كۆتایی هاتنی ساڵی 2016 بەمەبەستی پاكتاوكردنی ژمێریاری، ڕۆژانی چوار شەممە و پێنج شەممەی ئەم هەفتەیە، هیچ جۆرە مامەڵەیەك ناكەین و هاوڵاتیان سەردانمان نەكەن.

ئاگاداریەكە:

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمای ئاگاداری سەرجەم دەزگاکانی راگەیاندن و هاوڵاتیان دەکات کە بەبۆنەی کۆتایی هاتنی ساڵی ٢٠١٦ و بەمەبەستی پاکتاوکردنی ژمێریای (تصفیە الحساب) ڕۆژانی چوارشەممەو پێنچ شەممە واتە بەرواری (28-29)/12/2016 هیچ جۆرە مامەڵەیەکی هاتوچۆیی هاوڵاتییان لە ناو بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانیدا ڕایی ناکرێت تا ساڵی نوێ.
داواکارین لە هاوڵاتییان لەو ڕۆژانەدا سەردانی بەڕێوەبەرایەتیمان نەکەن بۆ هیچ جۆرە مامەڵەیەکی هاتوچۆیی.
بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک