ڕێنمای بۆ نەخۆشخانە ئەهلییەكان، دادەخرێن


زەنگ

بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی چەند مەرج و ڕێنماییەكی نوێ بۆ نەخۆشخانە ئەهلییەكان و كلینیكە تایبەتییەكان دادەنێت.

میران محەمەد بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بە زەنگ-ی ڕاگەیاند، هەر نەخۆشخانەیەكی ئەهلی لەڕووی بیناوە كۆن بێت و شوینەكەی گونجاو نەبێت، بۆماوەیەك دادەخرێت تا ئەوكاتەی بەپێی پێوەرە ستانداردەكان بیناكەی نوێ دەكاتەوە.

میران محەمەد ئەوەشی خستەڕوو، هەروەها پێویستە نەخۆشخانە ئەهلی و كلینیكە تایبەتەكان و تاقیگە تایبەتەكان، كاری  جیاكردنەوەی پاشەڕۆ پزیشكییەكان لە پاشەڕۆی ئاسایی ئەنجام بدەن لە شوێنەكانیان، هەروەها كاری كۆكردنەوەی سەرجەم پاشەڕۆ پزیشكییەكانیش لەو جێگایانە بەڕێكارێكی یاسایی و بە هاوكاری لەگەڵ پارێزگای سلێمانی ڕێك دەخرێت و پاشانیش لەڕێی سوتێنەرێكی تایبەتییەوە لەناو دەبرێت.

وتیشی "لە كاتی جێبەجێنەكردنی ئەم مەرجانەدا ڕێكاری یاسایی لە دژی ئەو جێگایانە دەگیرێتە بەر، بەردەوامیش لەڕێی لیژنەی تایبەتمەندو پێكهێنراو لە تەندروستی سلێمانی  چاودێری دەكرێن".
بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک