ڕجێمی توند زەرەری زۆری هەیە


زەنگ- تەندورسی سلێمانی

هەرچەند زۆربەی مرۆڤەكان دەست دەكەن بە رێجیمكردنی توند بۆ ئەوەی لەماوەیەكی كەمدا كێشی خۆیان دابەزێنن.

پسپۆڕان هۆشداری دەدەن لەكاریگەرییەكانی رێجیمی توند و خۆبرسیكردن، بەهۆی ئەوەی كاریگەری لەسەر تەندروستی مرۆڤ هەیە و دەبێتە هۆی تووشبوون بەچەند نەخۆشیەك و زیادبوونی تووشبوون بەهەوكردن و دروستبوونی بەردی زراو.

لەوبارەیەوە پرۆفیسۆر فرانك لامرت لەزانكۆی شتوتگارتی ئەڵمانی وتی: باشترین رێگا بۆ دووركەوتنەوە لەدروستبوونی بەردی زراو بریتیە لە وەرزشكردن و دابەزاندنی كێش بەشێوەیەكی زانستیانە بەپێی بەرنامەیەكی دیاری كراو، بەپێچەوانەوە رێجیمی توند و نا تەندروست دەبێتە هۆی زیادبوونی تووشبوون بە بەردی زراو.

هاوكات بەپێی توێژینەوەیەكی زانستی نوێ دەركەوتووە لەدەستدانی برێكی زۆری كێشی لەش لەماوەی چوار مانگدا دەبێتە هۆی زیادبوونی مەترسی تووشبوون بە بەردی زراو بەرێژەی لە 200% ، چونكە بەردەوامبوون لەسەر خواردنی خۆراكی بێ چەوری دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی چالاكی زراو و كۆبونەوەی خوێیەكان  و مادەی زەرد و دروستبوونی بەردی زراو.
بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک