زەنگ
پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایدەگەیەنێت، لە ماوەی 24 كاتژمێردا سێ كەس لە ئیدارەی ڕاپەڕین گیانیان لە دەستداوە.
پۆلیسی ڕاپەڕین بڵاویكردەوەـ، پاش ئه‌وه‌ی شه‌وی ڕابردوو هاوڵاتیەک له‌گه‌ڵ خاڵی ده‌چێته ڕاو به‌ناوی (هـ ،س ) له دایك بووی ساڵی (۲۰۰۰) پیشه‌ی (شوان) دانیشتووی ناحیەی سەنگەسەر دوای ئه‌وه‌ی له خاڵی داده‌بڕێت بۆ ماوه‌یه‌ك بێ سه‌رشوێن ده‌بێت و به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆش ته‌رمه‌كه‌ی له شاخه‌كانی سنوری گوندی (ماخۆبزنان) ده‌دۆزرێته‌وه.
هەروەها شەوی ڕابردوو نزیک کاتژمێر (۱۰) لە رانیە بە هۆی تەزووی کارەبا دوو هاوڵاتی گیان لەدەستدا بە ناوەکانی (خۆشەوی خدر امین) لە دایک بووی (۱۹۸۳) پیشە (پۆلیسی گومرگی راپەڕین)ە کەسەکەی تر بەناوی (جەمال)ە کە بەڕەگەز ئێرانیە و تەمەن و پیشەکەی نەزانراوە،
ئەوەش خراوەتەڕوو، لە کارگەی بەفری سەر (قولە)ی رانیە کارەبا لێیانی داوە و بەو هۆیەوە گیانیان لە دەستداوە و رێکاری یاسایی گیراوەتەبەر و لێکۆڵینەوە بەردەوامە.
کۆمینتی مالپه‌ر
کۆمێنتی فه‌یسبووک