لە كاتی بەفر ئاگاداربن، چوار كەس ڕزگاركران


زەنگ

بەهۆی ڕووكردنە دەشت و چیاكان لە كاتی باران و بەفر بارین، هاوڵاتیان ئاستەنگیان بۆ دروست دەبێت، پۆلیسیش چوار هاوڵاتی ڕزگار كردووە.

عەقید هێمن كەمەرخان، بەڕێوەبەری راگەیاندن لەبەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان وژینگەی سلێمانی ڕایگەیاند، کاتژمێر 24 بەکاتی سەربازی، كە دەكاتە 12ی شەو، دوێنێ شەو هێزەکانمان لەبەشی پۆلیسی دارستانی قەراغ توانیان چوار هاووڵاتی ڕزگاربکەن کە سەر لەئێوارەکەی بەمەبەستی وێنەگرتن ڕویان لە قۆپیەکانی قەراغ کردبوو.

ئاماژەی بەوەش كردووە، بەهۆی بارینی بەفر ڕێگەیان وونکردبوو، ژیانیان لەمەترسیدابوو دوای هەوڵ و ماندوبونێکی زۆر توانرا ڕزگاربکرێن .

بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک