زەنگ
ژمارەیەكی زۆر لە بەڕێوەبەری قوتابخانەكان دوپاتیان كردووەتەوە بەردەوام دەبن لە بایكۆت و دەست لەكاركێشانەوەی خۆیان ڕاگەیاندووە لە پۆستی بەڕێوەبەری.
مامۆستایانی سنوری پارێزگای سلێمانی زیاتر لە 80 ڕۆژە دەستیان بە خۆپیشاندان و مانگرتن كردووە و بایكۆتی هۆڵەكانی خوێندنیان كردووە و ئامادەنین بچنەوە هۆڵەكان تا ئەو كاتەی مووچەكانیان چاك دەكرێت.
بەو هۆیەوە ژمارەیەك بەڕێوەبەری قوتابخانە دەستلەكاركێشانەوەی خۆیان لە پۆستی بەڕێوەبەری ڕاگەیاندووە و دڵنیایانداوە بە مامۆستایان ئەوانیش بەردەوام دەبن لە بایكۆت.
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک