زەنگ
سەرۆك كۆماری عێراق واژۆی لەسەر یاسای حەشدی شەعبی دەكات و دەڵێت، دەرچوونی ئەم یاسایە ڕێزگرتنە لە هەر خۆبەخشی لە ڕۆڵە جیاجیاكانی عێراق.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتیی کۆمار له راگهیهنراوێكدا دەڵێت، رۆژی یەک شەممە، فواد مەعسوم، سەرۆک کۆماری عێراق یاسای دەستەی حەشدی شەعبی پەسەندکردووه کە ئەنجومەنی نوێنەران دەنگی بۆ دا بۆ رێزلێنان لە هەریەک لەو خۆبەخش و حەشدی شەعبیی و حەشدی عەشاییرانەی کە بەشدارییان کردوە لە پێشکەشکردنی خوێنیان بۆ بەرگرییکردن لە عێراق.
ئاماژەی بەوەش كردووە، دەرچونی ئەم یاسایە بۆ رێزلێنانە لە هەر خۆبەخشێک لە رۆڵەجیاجیاکانی گەلی عێراق بۆ داکۆکیکردن لە عێراق و پاراستنی دەوڵەت لە پەلاماری داعشییەکان و هەر لایەنێک کە دوژمنایەتی عێراق و سیستمە نوێیەکەی بکات و هەموو ئەوانەش کە فەزڵیان هەیە لە بەرپەرچدانەوەی پیلانە جۆر بە جۆرەکان و لە پێناوی هێشتنەوی چەک بە دەستی هێزە چەکدارەکانی عێراق بە شێوەیەکی قانونیی و بەهێزکردنی شکۆیی دەوڵەت و پاراستی ئاسایشەکەی و چەکیش بەتەنیا بە دەست دەوڵەتەوە بێت.
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک