زەنگ
ئاسایشی سلێمانی كەسێكیان بەهۆی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیركردووە.
لە ڕاگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی بە زەنگ دراوە هاتووە، ئاسایشی سلێمانی لە ناو شار كەسێكیان بە تاوانی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیركردووە.
بۆ / کەناڵەکانی ڕاگەیاندنی بەڕێز
ب / سزادانی تلیاک کێشێک
لەدرێژەی کاروچالاکیەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی ، بەمەبەستی بنبڕکردن و ڕێگرتن لە هێنان و بازرگانی کردن بەهەموو جۆرە ماددەیەکی هۆشبەر ، هێزەکانی ئاسایشی سلێمانی توانیان لە ڕۆژی ( 17/8/2016) لەناو شاری سلێمانیدا بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی (14) ی مخدرات ،کەسێک بەناوی ( خ ، خ ، ش )لەدایک بوی ساڵی 1974 ڕەگەز نێر ، پیشەی کاسب ، دەستگیربکەن ، بەتاوانی بەکارهێنانی مەوادی هۆشبەر ، دوای گەڵاڵەبونی دۆسیەکەی و هەواڵەکردنی بۆ دادگا ، لەلایەن دادگای تاوانەکانی سلێمانیەوە لەڕۆژی (6/12/2016) سزادرا بۆ ماوەی (8) مانگ ، غەرامەکردنی بەبڕی (450000) چوار سەدوو پەنجا هەزار دینار.
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک