مشك لاشه‌ى ژنێك له‌ نەخۆشخانە ده‌خوات


زەنگ

هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری ڕەشتى ئێران دەڵێت، بەرپرسانی نەخۆشخانەی شاری ڕەشت بە هۆی کەمیی شوێنی تایبەت بە ڕاگرتنی جەستەی مردوو لە ساردخانەی ئەو نەخۆشخانەیە، جەستەی خوشکەکەیان لە سەر زەوییەکە داناوە و بەو هۆیەوە مشکەکانی نەخۆشخانەی ڕازی هەندێك لە جەستەیان خواردووە.

عەلی عەفرانی، برای ئەو كچەی كە جەستەی مردووی لە نەخۆشخانە هەڵگیراوە دەڵێت، مشکەکان بەشێک لە گوێەکان و، دەم و چاو و دەستەکانی خوشکە ٤٩ ساڵەکەی کە ڕۆژی هەینی ڕابردوو بەهۆی نەخۆشی لە نەخۆشخانەی ڕازی شاری ڕەشت گیانی لە دەستدا بوو، خواردووە.

سەرەڕایی برینی گومناوی لە ڕوخساری و دەستەکان و گوێیەکانی ئەو ژنە بینراوە،  ئەو ئیدارەیە دەستیان بە لێکۆڵینەوە لەو ڕووداوە كردووە.


بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک