یەكێتی پرۆژەی بۆ كێشە ناوخۆیەكان پەسەندكرد


زەنگ

ئەنجومەنی ناوەندی یەكێتی لە ڕاگەیەندراوێدا دەڵێت، پرۆژەیەكیان بۆ چارەسەركردنی كێشە ناوخۆیەكانی یەكێتی پەسەندكرد.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، ئەنجومەنی ناوەندی یەكێتی كۆبوەوە و لە ڕاگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی دەست زەنگ كەوتووە، لە بارەی كێشە ناوخۆیەكانی حزب، پرۆژەیەكیان پەسەندكردووە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان.

ئەوەش هاتووە، ئەو پرۆژەیە بە كۆی دەنگ بڕیاری لە بارەوە دراوە، پرۆژەكەشیان بە هاوسەنگ وەسفكردووە و پێیان وایە دەبێتە نەخشە ڕێگایەكە بۆ چارەسەركردنی كێشە ناوخۆیەكانی یەكێتی.

باسیان لەوەش كردووە، ئەو پرۆژەیە ئاراستەی لایەنی پەیوەندیدار دەكرێت و دواتریش بۆ هەڤاڵانی یەكێتی بڵاودەكرێتەوە، دااواشیان لە ئۆرگانەكان و كادرانی ئەو حزبە كردووە پشتگیری سەرخستنی ئەو پرۆژەیە بكەن.

بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک