زەنگ
ئاسایشی سلێمانی كەسێكی بە تۆمەتی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیركرد.
لە ڕاگەیەندراوێكی ئاسایشی سلێمانی كە وێنەیەكی بە زەنگ دراوە هاتووە، هێزەكانیان لە ناو شاری سلێمانی كەسێكیان بە تاوانی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیركردووە و لە دادگا سزا دراوە.
بۆ / کەناڵەکانی ڕاگەیاندنی بەڕێز
ب / سزادانی تلیاک کێشێک
لەدرێژەی کاروچالاکیەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی ، بەمەبەستی بنبڕکردن و ڕێگرتن لە هێنان و بازرگانی کردن بەهەموو جۆرە ماددەیەکی هۆشبەر ، هێزەکانی ئاسایشی سلێمانی توانیان لە ڕۆژی ( 2/7/2016) لەناو شاری سلێمانیدا بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی (14) ی مخدرات ،کەسێک بەناوی ( ک ، م ، ح )لەدایک بوی ساڵی 1991 ڕەگەز نێر ، پیشەی کاسب ، دەستگیربکەن ، بەتاوانی بەکارهێنانی مەوادی هۆشبەر ، دوای گەڵاڵەبونی دۆسیەکەی و هەواڵەکردنی بۆ دادگا ، لەلایەن دادگای تاوانەکانی سلێمانیەوە لەڕۆژی (14/12/2016) سزادرا بۆ ماوەی (1) ساڵ ، غەرامەکردنی بەبڕی (450000) چوار سەدوو پەنجا هەزار دینار.
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک