پاسەكانی گواستنەوەی هاوڵاتیان سوتێنران



زەنگ

ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤی سوریایی و تەلەفیزیۆنی دەوڵەتی سوریا ڕادەگەیەنن پاسەکانی کە بەڕێکەوتن بۆ چۆڵکردنی دوو ناوچەی گەمارۆدراو لەلایەن سەرهەڵداوانی سوریاوە هێرش کرایە سەریان و سوتێندران.

ئەو پاسانە چووبوون بۆ گواستنەوەی 2 هەزار کەسی نەخۆش و بریندار لە ئەلفوعە و کەفرەییە لە پارێزگای ئیدلب وەکو بەشێک لە ڕێککەوتنەکان بۆ دەستپێکردنەوەی چۆڵکردنی ڕۆهەڵاتی حەلەب.

ئاژانسی دەنگوباسی ڕۆیتەرز ڕادەگەیەنیت پاسەکان و ئۆتۆمبێلەکانی مانگی سور گەیشتەنە دەروازەی ناوچەکان.

هێزەکانی سەر بە سەرۆکی حکومەتەکەی بەشار ئەسەد داوا دەکەن خەڵکی لە دوو گوندی کە لەلایەن سەرهەڵداوانە گەمارۆدراون دەربکرێن لە بەرامبەر ڕێگەپێدان بە سەرهەڵداون و مەدەنیەکان لە حەلەب دەربچن. ‌هەتا ئامدەکردنی ئەم هەواڵەش لە هیچ لایەکەوە پشتڕاست نەکراوەتەوە کە گواستنەوەی خەڵکی لە هیچ کام لەو شوێنانە دەستیپێکردبێت.
بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک