زه‌نگ
قائيمقامى سلێمانى ڕايده‌گه‌يه‌نێت، له ڕۆژى سه‌ري ساڵدا، سه‌رجه‌م هێزه ئه‌منييه‌كان له حاڵه‌تى ئاماده‌بن بۆ هه‌ر حاڵه‌تێكى نه‌خوازراو كه ڕووبدات.
به‌ختيار عه‌بدوڕه‌حمان، قائيمقامى سلێمانى و سه‌رۆكى ليژنه‌ى ئه‌منى له كۆنگره‌يه‌كى ڕۆژنامه‌وانيدا ڕايگه‌ياند، له ماوه‌ى يه‌ك ساڵدا ئه‌و شوێنانه‌ى سه‌رپێچيان كردووه له لايه‌ن ليژنه‌كانى قائيمقاميه‌ت به بڕى 115 مليۆن دينار سزا دراون.
به‌ختيار عه‌بدوڕه‌حمان ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، ئاماده‌كارى بۆ سه‌رى ساڵ كراوه و له ئێواره‌ى رۆژى 31ى مانگ شه‌قام سالم تا پردى خه‌سره‌و خاڵ داده‌خرێت و سه‌رجه‌م هێزه ئه‌منييه‌كانيش له حاڵه‌تى ئاماده‌باشى ده‌بن و بڵاوه‌يان پێده‌كرێت تا هاوڵاتيان بپارێزن.
کۆمینتی مالپه‌ر
کۆمێنتی فه‌یسبووک