شيعر بۆ مناڵان... وەرزی زستان



نێچیروان شوانی

وا هاتەوە وەرزی زستان
وەرزی سەرما و بەفر و باران
باران دەشواتەوە شاران
بەفر دادەپۆشێ‌ شاخان
بە باران بارین دڵخۆشین
بۆ شەڕەبەفر پەرۆشین
كڵاو, ساقۆ, پەنجەوانە
هەروەها ملپێچ لە ملمانە
پۆشاكی گەرم دەپۆشین
گەر وا نەكەین نەخۆشین
تا باران تەڕ نەكا جلمان
چەتر هەڵدەدەین لەسەرمان
...............................
ساقۆ واته‌  قەمسەڵە
پەنجەوانە واته‌ دەستكێش, دەستەوانە

بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک