زهنگ
لەلایەن لیژنەكانی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی یەوە، كارگەیەكی نایاسایی دروستكردن و بەهەمهێنانی شیرینی ئاشكرا دەكرێت و دادەخرێت.
لەشكر حەمید، سەرپەرشتیاری لیژنەكانی تەندروستی سلێمانی، لەبارەی داخستنی كارگەكەوە ڕایگەیاند، ئەمشەو شەممە، لە ئەنجامی پشكنین و بەدواداچوونەكانماندا توانیمان كارگەیەكی نا یاسایی دروستكردنی شیرینی لە گەرەكی ئیبراهیم ئەحمەدی شاری سلێمانی ئاشكرا بكەین، بۆیە كارگەكەمان داخست بە هۆی نەبوونی مۆڵەتنامەی تەندروستی یەوە.
لەشكر حەمید ئەوەشی خستەڕوو، سەرەڕای پابەندنەبوونی بە مەرج و ڕێنماییە تەندروستی یەكانەوەو سەرەڕای نایاسایی بوونی كارگەكەش، هەستاون بە یاری كردن بە بەرواری دروستكردن و بەرهەم هێنانی شیرینی یەكەوە واتە ئەمشەو ئێمە چوینە شوێنكارەكە كە 24ی مانگە بەڵام بەرواری ڕۆژی داهاتوو كە 25ی مانگ دەكات بەسەر پاكەتی هەندێك لە شیرینیەكانەوەبو ئەمەش پێچەوانەی ڕێنمای یە تەندروستی یەكان.
وێنهكان:
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک