ئاگاداری ئەم زۆپایە بن


زەنگ

بەپێی ئەو زانیاریانەی كە لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بڵاوبووەتەوە، زۆپای غازی كە ئێستا زۆر لە هاوڵاتیان بەهۆی نەبونی كارەبا و سوتەمەنی بەكاری دەهێنن، مەترسیدارە.

زانیارییەكان بەو شێوەیەن، زۆپای غازی بۆ کاتی نوستن نابێت، چونکە بەڕێژەیەکی زۆر و بەخێرایی ئۆکسجین لە ژوورەکە دەبڕێت و دەبێتە هۆی لەهۆشچوون یان مردن.

لە زانیارییەكان ئاماژە بەوەشكراوە، زۆپای غاز بۆ کاتی بەئاگابوون و کاتی ڕۆژ ئاساییە بەکاربهێنرێت، چونکە بەهۆی هاتووچۆوە دەرگاکان دەکرێتەوە و بەوەش ئۆکسجینی ژوورەکە دەگۆڕێت.

بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک