كاره‌باى سلێمانى كێشه‌يه‌كى گه‌وره‌ى توش بووه‌



زه‌نگ

بەرێوەبەری تەكنیكی بەرێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای سلێمانی ئاشكرای دەكات لە ماوەی 25 رۆژدا لەماوەی 1/12/2016 تا 25/12/2016 لەسنوری بەڕێوەبەرایەتیەكەیان (68) محەویلەی كارەبای گەڕەكان سوتاون، بەشێكیش لەو محەویلە سوتاوانەش چاك دەكرێتەوە.

عەتا حەسەن، بەرێوەبەری تەكنیكی لە بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبا سلێمانی رایگەیاند، لەماوەی نێوان (1)ی كانونی یەكەم تا (25) ی كانونی یەكەم لەسنوری بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبا سلێمانی (68) محەویلەی كارەبا لەكاركەوتون و سوتان و هیچ و محەویلەیەكی یەدەگیش لە گەنجینە نیە تا لە شوێنیان دابنرێتەوە.

عه‌تا حه‌سه‌ن ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، بەشێك لەو محەویلانە چاك ناكرێنەوە و دانیشتوانی ئەو گەڕەكانە بێ‌ كارەبا دەبن تا محەویلەی دیكەیان بۆ دادەنرێت.

سەبارەت بە هۆكاری سوتانی ئەو محەویلانە  وتيشی "بەشێك لەو محەویلانە بەهۆی بارزۆری و لۆدی زۆر دەسوتێن و بەشێكیشیان بەهۆی وەك پێویست كاری چاكسازیان بۆ نەكراوە و لە هاویندا بەهۆی گەرما واشەرەكانیان دەتەقن و لەوەرزی زستانیشدا بەهۆی تەڕبون و دەسوتێن".

ده‌شڵێت، بەهۆی نەبونی كەرەستەو پێویستی یەدەگ لە گەنجینەكان بەگشتی چاكسازیی بۆ تۆڕەكانی كارەبا و محەویلەكان نەكراوە، كە لەرابردوودا ساڵانە پێش وەرزی زستان چاكسازی گشتی دەكرا و پێِیشیش دەكەین ئەو ژمارەیە لە رۆژانی داهاتوو زیاتر بێت.

باسى له‌وه‌ش كرد، لە وەرشەی محەویلاتی سلێمانی 25 كارمەندی تەكنیكی هەیە رۆژانە دەتوانن 4 بۆ 5 محەویلە بكەنەوە و لەو ژمارانە (2) دانەی چاكبكرێتەوە.

بەرێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبا سلێمانی سنورێكی بەرفراوانی هەیە جگە لە ناو شار قازاكانی ماوەت و چوارتا و دەربەندیخان و قەرەداغ لەخۆدەگرێت، لەرێگەی 400 فیدەری كارەبا 7000 محەیلەوە كارەبا دابین دەكات.

له‌ سنورى پارێزگارى سلێمانى زياتر له‌ 525 هه‌زار هاوبه‌شى كاره‌با هه‌يه‌ و ژماره‌كه‌ش مانگ به‌ مانگ له‌ زيادبووندايه‌، به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى كاره‌باش به‌ نيازه‌ كاره‌باى ماڵان بكات به‌ ئه‌مپێر و هه‌ر ماڵه‌ى بڕى 20 ئه‌مپێرى بۆ دابنيێت.

ساڵانه‌ له‌ وه‌رزى زستان و هاوين، كاره‌باى نيشتمانى كه‌م ده‌بێته‌وه‌ و ئه‌وه‌ش نيگه‌رانى لاى هاوڵاتيان دروستكردووه‌، ئه‌مساڵ جياواز له‌ هه‌موو ساڵان به‌هۆى نه‌دانى سوته‌مه‌نى به‌ هاوڵاتيان خواستێكى زۆر له‌ لايه‌ن هاوڵاتيانه‌وه‌ بۆ كاره‌با هه‌يه‌.
بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک