زەنگ
مامۆستایانی ناڕازی شاری سلێمانی بەردەوامن لە بایكۆتی هۆڵەكانی خوێندن و بڕیارە خۆپیشاندانێكی فراوان ئەنجام بدەن.
مامۆستایانی ناڕازی سنوری پارێزگای سلێمانی و دەوروبەری بڕیارە ڕۆژی دوو شەممە، خۆپیشاندانێكی فراوان ئەنجام بدەن و بە حكومەت و وەزارەتی پەروەردە بڵێن، بایكۆت بەردەوامە و ئامادەنین بچنە هۆڵەكانی خوێندن.
نزیك بە 100 ڕۆژە لە سنوری پارێزگای سلێمانی مامۆستایان دەستیان بە بایكۆت كردووە داوا دەكەن مووچەكانیان چاكبكرێت، بەپێچەوانەوە ئامادەنین بچنەوە هۆڵەكانی خوێندن، چونكە تا ئێستا داواكاریان جێبەجێ نەكراوە.
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک