زەنگ
لە ڕاستیدا زۆر جوانە کە سکت پڕ بێت و دووگیان بیت بە کۆرپەکەت لە هەر وەرز و کاتێکدابێت، بەڵام لە وەرزی زستاندا هەندێ ڕێنمایی هەیە پیویستە جێبەجێیان بکەیت، چۆن دایکێکی ئارام و بەختەوەر بیت کاتێک لە زستاندا دووگیان دەبیت؟
هەندێ لەو ڕینماییانە ئەمانەن کە زۆر گرنگن و پێویستە بۆ پارێزراوی خۆت و کۆرپەکەت پەیڕەویان بکەیت:
• پێڵاوی گونجاو لە پێ بکە
هەتاوەکو گەر دووگیانیش نەبین پێویستە لە زستان و سەرمادا پێڵاوی تەندروست و گونجاو لە پێ بکەین، سا بۆ ژنی دووگیان ئەوا پێویستە پێڵاوەکەی نەرمو لاستیکی و (بن لاستیک و نەرم) و زەوی بەلای خۆیدا زۆر ڕایکێشێت واتە بچەقێت بە زەویدا و جێگیر ببێت بە باشی.
• زیاتر لە ماڵەوە بمێنەرەوە
بەرنامەش بۆ کاتەکانت دابنێ لە ماڵەوە چی دەکەیت.
• لە کاتی سەرمابوونت دا مەترسە لە بەکارهێنانی چارەسەر بۆ سەرمابوونەکەت گەر دڵنیاش نەبووی سەردانی پزیشک بکە.
• ڕۆژەکانت بۆ خۆت بەکاربهێنە لەگەڵ خۆتدا بمێنە و چاودێری باری تەندروستی و لەشی خۆت بکە.
• جل و بەرگی دووگیانی کە بۆ سکپڕ دروستکراوە بکڕە پێش زستان و پێش دووگیان بوون.
• ئاو و شلەمەنی زیاتر بخۆرەوە
• ڕێگەی نەخۆشخانە و پزیشکەکەت بزانە و هەڵبژێرە لە سەرەتاوە.
• چاکەت و گۆرەوی یان پانتۆڵی کورتی ژێرەوەی ڕەش و کاوبۆیەکی گونجاو بکڕە و لەبەر بکە ، بلوزی فری سایز و نەرم .
• دژە ئەنفلۆنزا و هەڵامەت لە خۆت بدە.
• مەچۆ دەرەوە بی ئەوەی کرێمی دەموچاو و دەستت بەکارهێنابێت بەتایبەت لە ڕۆژی وشکە سەرمادا.
• کڕێنی بلوز و سترابی نەرم و درێژ بۆ ژێرەوەی جلی ئاسایی.
• شێلان و مەساجی پەنجەکانی قاچ و قاچ بە گشتی.
• لە ڕێی ئۆن لاین (ئینتەرنێتەوە) ژل بۆ منداڵەکەت بکڕە لە ئێستاوە.
• چاک خۆت سەرقاڵ بکە بە خواردن دروستکردنەوە.
• گەشت بکە بۆ دەرەوەی شارەکەی خۆت بەڵام پێشتر پشکنین و پرس لای پزیشکی پسپۆڕ بکە وکاتی لەدایکبوون نزیک نەبێت زۆر.
• لەبەر ئەوەی لە کاتی سکپڕیدا ناتوانیت شەراب و کحول بخۆیتەوە بۆیە خورادنەوەکان و بەتایبەت چۆکلێتی گەرم باشترین جێگرەوەیە، بەتایبەت ئەو چۆکلێتانەی کە دژە ئۆکسانیان تێدایە.
• وەرزشی ماڵەوە بکە، لە ژێر چاودێری کەسی پسپۆڕ و پزیشک و ڤیدیۆی ناو یوتوب.
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک