زەنگ
حكومەتی هەرێمی كوردستان بەبۆنەی ساڵی نوێی زاینی 2017 پەیامێكی بڵاوكردەوە.
ساڵی تازه‌ی زایینی 2017، سه‌ره‌تا له خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدانی كوردستان، له پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان، له هه‌موو ئه‌و نه‌به‌ردانه‌ی ئه‌مڕۆ له سه‌نگه‌ردا به‌رگری له كوردستان ده‌گه‌ن، له پێشمه‌رگه و خۆبه‌خشانی بریندار له‌گه‌ڵ هیوای زوو چاكبوونه‌وه بۆیان، ئینجا له ته‌واوی خه‌ڵكی كوردستان، عیراق و جیهان پیرۆز ده‌كه‌ین، هیوادارین ساڵی تازه بۆ كوردسانییان و ته‌واوی گه‌لانی جیهان ساڵی سه‌قامگیری، ئاشتی، سه‌ركه‌وتن و كامه‌رانی، ساڵی بڕانه‌وه‌ی تیرۆر و شه‌ڕ و كۆتاییی نه‌هامه‌تییه‌كان بێت.
وێڕای سه‌ركه‌وتنه سه‌ربازی و دیپلۆماسییه‌كانی كوردستان، به‌داخه‌وه ساڵێكی دیكه‌مان به‌ڕێ كرد كه له‌گه‌ڵ ئه‌و قه‌یرانه سه‌ختانه‌ی به‌رۆكی كوردستانی گرتووه، هێشتاش به سه‌دان هه‌زار ئاواره و په‌نابه‌ر به‌تایبه‌تیش خوشك و برایانی ئێزدی و مه‌سیحی و ته‌واوی پێكهاته‌كانی دیكه‌ی كوردستان له كه‌مپه‌كاندا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن، هیوادارین ساڵی تازه ساڵی گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌ربه‌رزانه و سه‌ركه‌وتووانه‌ی سه‌ر ماڵ و حاڵ و زێدی ئازاد و ئاوه‌دانی خۆیان بێت.
له‌م بۆنه‌یه‌دا ئه‌وپه‌ڕی سوپاس و پێزانینی خۆمان بۆ ته‌واوی خه‌ڵكی كوردستان و به‌تایبه‌تیش بۆ پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان، هێزه‌كانی ئاسایش و هه‌موو كارمه‌ندان و مووچه‌خۆران دووپات ده‌كه‌ینه‌وه كه له دژواریی دۆخه‌كه تێده‌گه‌ن و به‌رگه‌ی هه‌موو سه‌ختییه‌كانیان گرتووه و ده‌گرن، هیوادارین به هه‌وڵ و كۆششی هه‌موو لایه‌ك و به ته‌بایی و یه‌كڕیزیی هه‌مووان له كوردستان، ساڵی تازه ساڵی چاره‌سه‌ری ته‌واوی كێشه و قه‌یرانه‌كان و پێشكه‌وتنی به‌رده‌وامی كوردستان بێت.
دووباره هیوای ساڵێكی تازه‌ی خۆش و پشوویه‌كی ئارام بۆ هه‌مووان ده‌خوازین.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان
31/12/2016
کۆمینتی مالپه‌ر
کۆمێنتی فه‌یسبووک