سلێمانی لە شه‌وی سه‌ری ساڵ چۆن بوو



زه‌نگ

بەپێی ئەو پلانەی بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دایڕشتبوو بەهەماهەنگی لەگەڵ هێزە ئەمنیەکانی تردا تونرا شەوی سەری ساڵ بێ هیچ کێشەو ڕوداوێک بەڕێبکرێت، نه‌خۆشخانه‌ش ده‌ڵێت، 21 هاوڵاتيش برينداربوون

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بەبۆنەی شەوی سەری ساڵی نوێوە سەرجەم هێزەکانی خستە حاڵەتی ئامادە باشیەوە، بەشێوەیەک لە سەرجەم شەقام و کۆڵان و ناوبازاڕو شوێنە گشتی و گەشتیارییەکان هێزو مەفرەزەکان بڵاویان پێ کرا بۆ بەڕێکردنی شەوێکی هێمن و ئارام و پاراستنی سەرو ماڵی هاوڵاتیان.

ئومێد عه‌لى، به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌ى فرياكه‌وتنى سلێمانى به‌ زه‌نگ-ى راگه‌ياند، له‌ شه‌وى سه‌رى ساڵ 13 هاوڵاتى به‌هۆى شه‌ڕه‌ چه‌قۆوه‌ برينداربوون و دوانيشيان بريان سه‌خت بووه‌ و نه‌شته‌رگه‌رى بۆ يه‌كێكيان كراوه‌.

ئومێد عه‌لى ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، 8 هاوڵاتى تر به‌ يارى ئاگرين برينداربوون و سه‌رجه‌ميان سه‌لامه‌تن
بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک