پەسەند كردنی بودجە دەستی پێكرد


زەنگ

كاتژمێر شەشی ئێوارەی ئەمڕۆ یەك شەممە، دانیشتنی پەرلەمانی عێراق لە بارەی پەسەندكردنی بودجە دەستی پێكرد.

دوای چوار جار لە دواخستنی بۆ دەنگدان لەسەر پرۆژە یاسای بودجەی گشتی 2017ی عێراق، ئێوارەی ئەمڕۆ یەك شەممە كۆبوونەوەی پەرلەمان دەستی پێكرد.

ئەوەی گرنگە لەو پرۆژە یاسایە، ڕێككەوتنی هەرێم و بەغداد باسی لێوەكراوە كە هەریم ڕۆژانە 300 هەزار بەرمیل نەوتی كەركەك بە جیا و 250 هەزار بەرمیل نەوتی هەرێم بەجیا بداتە سۆمۆ و لە بەرامبەردا بەغداد مووچەی فەرمانبەران دەنێنرێت.

بودجه‌ى گشتى سالضى 2017 به‌ 100 تريليۆن دينار ده‌خه‌مڵێنرێت و نزيكه‌ى 25 تريليۆن كورتهێنانى هه‌يه‌، ئه‌وه‌شى به‌هۆى دابه‌زينى نرخى نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانى جيهان.

بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک