شيعر بۆ منداڵان... دایکم


شيعر بۆ منداڵان

دایکم زۆر میهرەبانە
وتەی نەرم و نیانە
دڵی لانەی ئارامی و
خەندەی تیشکی بەیانە
کە بانگی دەکەم دایە
لە هەستی مندا وایە
پیرۆزترین مرۆڤە
لەسەر ڕووی ئەم دونیایە
دایکی شیرین، دایە گیان
ئێواران هەتا بەیان
دەبوویت بە پاسەوانم
خەوت لە چاو دەتۆران
مەگەر هەر خۆم بزانم
چۆن بەم ئاستەت گەیانم
ئەرک و ماندووبوونی تۆ
دەنێمە سەر چاوانم

ئەمین محەمەد/سلێمانی
بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک