نه‌وت به‌ خێرایی بەرزدەبێتەوە


زەنگ

بەیانی ئەمڕۆ دوو شەممە، نرخی نەوت بەرزبوونەوەی خێرایی تۆماركرد لە كاتێكدا ساڵێكە نەگەشتووەتە ئەو نرخە.

ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویكردەوە، بەیانی ئەمڕۆ دوو شەممە نرخی نەوت بەرزبوونەوەی گەورەی تۆماركردووە و لە ئێستادا یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە 57 دۆلار و 89 سەنت مامەڵەی پێوەكراوە.

هەروەها نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاو بۆ 54 دۆلار و 8 سەنت بەرزبووەتەوە.

بەرزبوونەوەی نەوت لە كاتێكدایە زیاتر لە یەك ساڵە نەگەشتووەتە ئەو نرخە و بەردەوام لە نێوان 35 بۆ 45 دۆلار بووە لە یەك ساڵی ڕابردوو.
بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک