لە هەولێر خۆپیشاندان دژی سروە كرا


زەنگ

دژی وتەكانی سروە عەبدولواحید، ژمارەیەك هاوڵاتی و كەسوكاری شەهید لە هەولێر گردبوونەوەیەكیان ئەنجامدا.

سروە عەبدولواحید، ئەندامی فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق لە بەرنامەیەكی تەلەفزیۆنی ڕایگەیاندبوو، ئەو پێشمەرگانەی شەهید بوون، بەهۆی خراپی دۆخی  دارايى، كەسوكارەكانیان خۆیان دەفرۆشن.

ئەو قسانەی ناوبراو ناڕەزایەتی دروستكردو بەهۆیەوە بۆ دووەم جارە لە هەولێر گردبوونەوە دەكرێت و داوای تۆماركردنی سكاڵا و سزادانی ئەو پەرلەمانتارە دەكرێت.
بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک