هاتوچۆی سلێمانی 10 ئۆتۆمبێل بەكرێ دەگرێت


زەنگ

هاتوچۆی سلێمانی لە ئاگاداریەكدا داوا لە كۆمپانیاكانی بەكرێ دانی ئۆتۆمبێل دەكات كە پێویستە بە 10 ئۆتۆمبێلی جۆری پاس هەیە بەشێوەی كرێ.

لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، پێشكەشكردن لە 22ی ئەم مانگە دەبێت و نابێت پاسەكان مۆدیلی 2008 بەرەو خواربن.


بەرێوە بەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی بە نیازە (10)  ئۆتۆمبێلی (پاص) لە جۆری(توێتا -25 نەفەری)بە مەبەستی گواستنەوەی كارمەندان لە شاری سلێمانیەوە بۆ بەرێوەبەرایەتیمان لە تاسلوجە و بە پێچەوانەوە هەر كۆمپانیان و نوسینگەیەكی بە كرێدانی ئۆتۆمبێل ئارەزوومەندە سەردانی بەشی یاسا بكات  \گرێ‌ بەستەكان بكات بە مەبەستی وەرگرتنی زانیاری زیاتر. 
بۆ گەرانەوەی (عرچه كان) بەرواری 22-1-2017 رۆژی یەك شەممە كاتژمێر 10 ی سەر لە بەیانی وە هەروەها كاتژمێر 11ی هەمان رۆژ (عرچه كان) دەكرێتەوە.

مەرجەكان"
1-لایەنی جێ بەجێ كار پێویستە كۆمپانیا یان نوسینگە ی بە كرێ دانی ئۆتۆمبێل بێت .
2-مۆدێلی پاصەكان (2008 ) كەمتر نەبێت لە جۆری تویۆتا بیست و پێنج نەفەری بێت .
3-سیستەمی سارد و گەرم كار بكات.
4-پێویستە هەموو رۆژ ئۆتۆمبێلەكان (پاص) ئامادە بن جگە لە رۆژانی پشوی فەرمی.
5-لە كاتی لە كاركەوتنی یەكێك لە پاصەكان پێویستە دەست بەجێ پاصی تر دابین بكرێ‌ .
6-لە كاتی دوا كەوتنی هەر پاصێك بۆ یەك رۆژ كرێی دوو رۆژی لێ دادەشكێنرێت.
7-سەرجەم خەرجی پاصەكان لەسەر لایەنی جێ بەجێ‌ كارە.
8-پێویستە كۆمپانیا یان نوسینگە پاپەند بێت بە دیاری كردنی رێرەوی رۆیشتنی پاصەكان  كە لە لایەن بەرێوەبەرایەتیمان بەرێوەبەرێتی بەشی میرە و ئامێرسازی دیاری دەكرێت .
9-پێویستە شۆفێری پاصەكان مۆڵەتی شۆفێری گشتیان هەبێت .
10-ساڵانەی پاصەكان نوێ‌ كرابێتەوە .
11-مەرجی توندو تۆڵی پاصەكان نوێ بێت.
12-پێویستە پاصەكان لە سەرەتاو كۆتایی دەوام ئامادە بن لەو شوێنەی بۆیان دیاری دەكرێت .
13-پێویستە كرێی پاصەكان بە پێی رێنماییی بەكرێ‌ گرتنی ئۆتۆمبێل بێت.
بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک