كارەبای نیشتمانی لە سلێمانی گران كرا


زەنگ

ئەنجومەنی وەزیران نوسراوی ئاراستەی كارەبای سلێمانی كردووە و ئاماژەی بە گرانی نرخی كارەبا كردووە لە سەرەتای ئەمساڵەوە.

كارەبای سلێمانی بڵاویكردەوە، ئەنجومەنی وەزیران لە سەرەتای ئەمساڵەوە نرخی كارەبای نیشتمانی لەسەر پرۆژەی بازرگانی و خزمەتگوزاری گران كردووە.

بەپێی گران بوونەوە، نرخەكە لە چاو ساڵانی پێشتر دوو هێندە زیاد دەكات.

ئاگادارییەك
بۆ پرۆژە بازرگانی و پیشەسازییەكان سنوری پارێزگای سلێمانی
ئاگاداری سەرجەم هاوبەشانی كارەبای بازرگانی و پیشەساییەكان دەكەین، كە بەبڕیاری سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران لە بەرواری (1/1/2017)ەوە نرخی كارەبای هاوبەشانی كارەبا پێداچوونەوەی پێداكراوە و نرخەكەی بەمە شێوەیەی لای خوارەوە بەرزكراوەتەوە:-
1- پۆلی بازرگانی نرخی كیلۆوات هاوەرێك بەرزكراوەتەوە بۆ (130) دینار، لە كاتێكدا پێشتر نرخەكەی بەگوێرەی بەكارهێنان زیادكردوە لە (25) دینار بۆ (90) دینار بوە. 
2- أ- هاوبەشانی (0.416 KV) پیشەسازیی كلیۆوات هاوەرێك بوە بە (120) دینار.
ب- پیشەسازیی (11,33,132 KV) نرخی كیلۆواتێك بە (100) دینار.
3- هاوبەشی حكومی (150) دینار بۆ كیلۆواتێك.
لێرەوە دووبارە هاوبەشانی كارەبای بازرگانی و پیشەسازیی ئاگادار دەكەینەوە كە لەسەرەتای ئەمساڵەوە خەرجی كارەباكەیان بەگوێرەی ئەو نرخە نوێیە هەژمار دەكرێت، كە رەنگە بگاتە دوو هێندەی ساڵانی رابردوو.
راگەیاندنی 
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی 
17/1/2017
بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک