زەنگ
پۆلیسی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، گەنجێكیان بە كوژراوی دۆزیوەتەوە كە ئاسەواری 12 فیشەكی پێوە بووە.
نەقیب سائیب سەلام، وتەبێژی پۆلیسی قەزاو ناحییەكانی سلێمانی بە زەنگ-ی ڕاگەیاند، گەنجێكی تەمەن 23 ساڵ بە ناوی (گ، ی) لە باخەكانی ڕاپەڕین بە كوژراوی دۆزراوەتەوە.
سائیب سەلام ئەوەشی خستەڕوو، ئەو گەنجە پیشەی كرێكارە و تەرمەكەی 12 فیشەكی پێوەبووە و ڕەوانەی پزیشكی دادوەری سلێمانی كراوە.
وتیشی" دەستكراوە بە لێكۆڵینەوە و باوكیشی سكاڵای یاسایی لەسەر چەند كەسێك تۆماركردووە و فەرمانی دەستگیركردنیان بۆ دەركراوە".
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک