زەنگ
سێ منداڵی ئاوارەكانی گەرمیان لە ناحیەی ڕزگاری دەبن بەژێر لۆریەكەوە و یەكێكیان گیان لە دەستدەدات.
پۆلیسی گەرمیان بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ سێ شەممە، ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر لە ناحیەی ڕزگاری سەر بە قەزای کەلار سێ منداڵی ئاوارەبوی سوریای کردوە بە ژێرەوە و سەرەنجام یەکێکیان گیانی لەدەستداوە و دووانەکەی تریش بریندارن و برینی یەکێکیان سەختە.
ئاماژە بەوەش كراوە، ئەو سێ منداڵە لەژێر لۆریەکەدا خەوتون، بەیانی ئەمڕۆ بەر لە خەبەربونەوەیان شۆفێری بارهەڵگرەکە بێئاگا لە هەبوونیان ئۆتۆمبێلەکەی دەخاتە جوڵە و هەرسێکیان دەکەونە ژێر تایەی بارهەڵگرەکە.
ئەوەش خراوەتەڕوو، ڕەگەزی هەرسێ منداڵەکە نێرە و تەمەنیا 15,9,4 ساڵان و بچوکەکەیان دەمودەست گیانی لەدەستداوە و نۆ ساڵانەکەیشیان بە سەختی برینداربوە.
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک