زەنگ
وەزارەتی خوێندنی باڵا‌و توێژینەوەی زانستی چه‌كی شایستە داراییەکانی خوێندکارانی تواناسازی لیستی ژماره (1)ی (2017) خەرج دەکات.
له راگه‌یه‌نراوێكدا وەزارەت سه‌رجه‌م ئه‌و خوێندکارانەی به‌رنامه‌ی تواناسازی ئاگادار ده‌كات، كه ناویان له لیستی ژماره (1)ی ساڵی (2017)ی هاتوه‌و، ژماره‌یان (53) خوێندکارە ڕۆژی یەک شه‌ممه ڕێكه‌وتی (22/1/2017) كاتژمێر (10)ی سه‌رله‌به‌یانی خۆیان یان بریكاره‌كانیان (وه‌كیل) سه‌ردانی (ئەمیره تاهر عبدالله) لە ژوری ژماره (٨٧) له دیوانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی چه‌كی سه‌رفكردنی شایستە داراییه‌كانیان.
ئاماژە بەوەش كراوە، دواكات بۆ وه‌رگرتنی چه‌كه‌كانیان ڕۆژی پێنج شه‌ممه ڕێكه‌وتی (9/2/2017) ده‌بێت.
کۆمینتی مالپه‌ر
کۆمێنتی فه‌یسبووک