عێراق، لە یەك ساڵدا زیاتر لە 7 هەزار هاوڵاتی كوژراون



زەنگ

نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند، لە ساڵی ڕابوردوودا بەهۆی تیرۆر و کرداری تری تیرۆرستی لە عێراق لانی کەم 6،878 کەسی سڤیل کوژراون و 12،388 کەسیش بریندار بوون.

بەڵام ژمارەی قوربانییەکان ڕەنگە لەوەش زیاتربێت چونکە ئەم ژمارەیە بریتی نییە لەو سڤیلانەی کە لە میانەی مانگەکانی 5،7،8 و 12 دا لە پارێزگای ئەنباری ڕۆژئاوای عێراق کوژراون یان بریندار بوون.

بە پێی بەرنامەی هاوکاری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق ناسراو بە UNAMI ئەم ئامارە دەشێ وەکو بەلایەنی کەمترینەوە لێی بڕوانرێت.

نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند زیانی گیانی سڤیل لە مانگی 12 دا کەمترە بە بەراورد لەگەڵ مانگەکانی پێشوتر، سەرەڕای ئەوەیە کە تەقیەنەوەی تیرۆرستی کە سڤیلەکانی کردبوو بە ئامانج لە کۆتایی مانگەکەدا زیادی کردبوو.

جان کوبیس نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق دەڵێت " هیچ گومان لەوەدا نییە داعش هەوڵ دەدات سەرنج لەسەر شکشتەکانی لە شاری موسڵ لابدات، و بە داخەوە خەڵکی سڤیل دەبێت باجەکەی بدەن."

بە پێی ڕاپۆرتی UNAMI لە ساڵی 2015 لە عێراق 7،512 کەسی سڤیل کوژرابوون.
بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک