زێدان هەموو شتێكی ئاشكراكرد



زەنگ

زەینەدین زێدانی راھێنەری یانەی ریاڵ مەدرید پێش یاریەكەی بەرامبەر بە سێڤیا لە یاری چونی قۆناغی 16ی شای ئیسپانی رلە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی ڕایگەیاند، هیوام وایە پێپی بەریگاریكاری یانەكە لە ڕیال مەدرید بمێنێتەوە.


زێدان : ئێمە گەراینەوە بۆ راھێنان و خۆمان بۆ ساڵی ٢٠١٧ ئامادە دەکەین و ھیوادارم ئەمساڵ یش وەک ٢٠١٦ بە باشی کار بکەین

زێدان : جەیمس رۆدریگێز یاریزانێکی گرنگە بۆ ئێمە و وەک ھەر یاریزانێکی تر مامەڵەی لەگەڵ دەکەم

زێدان : شتێکی ئاسایی ئەگەر جەیمس لەوە تورە بوبێت کە لە مۆندیالی یانەکان یاری نەکرد من لێی تێدەگەم ، خۆشی حەز دەکات لە ریاڵ بمێنێتەوە چونکە گەورەترین یانەی جیھانە

زێدان : من قسەم لەگەڵ جەیمس کردووە پێم وتووە کە ئەو بۆ یانەکە گرنگە و ھەلی تریشی پێدەبەخشم

زێدان : ئەگەر خەڵاتی باشترین راھێنەری ساڵ وەرنەگرم شتێکی ئاسایی دەبێت بەلامەوە چونکە من تازە بوم بە راھێنەر

زێدان : سەبارەت بە پیپی من حەز دەکەم لە تیپەکەمان بمێنێتەوە ھیواداریشم ئەوە روبدات

زێدان : بروا ناکەم ھیچ کەسێک شک لە توانای کریستیانۆ رۆناڵدۆ بکات شتێکی ئاساییشە ھەمیشە ببێتە باس و خواسی میدیاکان

زێدان : کریستیانۆ رۆناڵدۆ ساڵی ٢٠١٦ ی زۆر بە سەرکەوتوانە تێپەراند بۆیە شایەنی ئەوەیە خەڵاتی باشترین یاریزانی جیھان کە لە لایەن فیفاوە دەدرێت بەو یاریزانە ببەخشرێت

زێدان : مۆراتا بگەرێتەوە یۆڤانتۆس ، بروا ناکەم ئەم قسەیە راست نییە من وایدەبینم زۆر لە ریاڵ مەدرید دڵخۆشە ئەو لە بەرنامە درێژخایەنەکەی ئێمەدایە

زێدان : خۆشترین یادگاریم لە ساڵی ٢٠١٦ بردنەوەی نازناوی چامپیۆنس لیگ بوو ئەو نازناوە بۆ ھەر راھێنەرەێک کارێکی گەورەیە

زێدان : سیڤیا تیپێکی بەھێز و کێبرکێکارە و بروای تەواویشیان بە خۆیانە بۆیە وایدەبینم یاریەکی قورسمان لەبەردەمدا بێت ھیوادارم بۆ ئەوانیش یاریەکی قورس بێت

زێدان : ئەم یارییە زۆر جیاوازە لە چاو یاری جامی سوپەری ئەوروپا ئەو یەک یاری بوو بەڵام ئەمە ٢ یارییە 
بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک